واشنتۆن لەبارەی تیرۆری ئەندامانی ئۆپۆزسیۆنی ئێڕانی هۆشداری دەدات

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە نوێترین هەڵوێستی سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران، دەربارەی هەوڵەکانی ئەم رژێمە لە دەرەوەی سنوورەکان هۆشداری دەدات.

هیزەر نائۆرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەبارەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە دەرەوەی سنوورەکان لە لایەن ئێرانەوە، هۆشداری دەدات.

نائۆرت لەم بارەوە دەڵێت: پێویستە هەوڵەکان بۆ رێگرتن لە تیرۆریزم و توندوتیژی رژێمی ئێران لە دەرەوەی سنوورەکانی ئەم وڵاتە بخرێنە گەڕ.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پێشتریش ئاماژەی بە تویتێکی باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە بەریتانیا کردبوو.

رۆبێرت ڤۆد جانسۆن، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەریتانیا لە تویتێکدا نووسیبووی “ئەمریکا پێی وایە، کە گوشارە ئامانجدارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، کاریگەرترین رێگەیە بۆ گۆڕینی رەفتاری تێکدەرانەی ئێران”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com