نوێترین ئاماری قوربانیانی شەڕی یەمەن راگەیەندرا

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

هاوکات لە گەڵ سەردانی نێڕدەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یەمەن، نوێترین راپۆرت سەبارەت بەو منداڵانەی، کە بە هۆی شەڕی یەمەنەوە بوونەتە قوربانی بڵاو کرایەوە.

گروپی “منداڵان رزگار بکەن”، کە وەک رێکخراوێکی داکۆکیکاری مافەکانی منداڵان دەناسرێتەوە، لە نوێترین راپۆرتی خۆی دەڵێت: بە گوێرەی بەراوردی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە مەودای ساڵەکانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٨، ٨٤ هەزار و ٧٠٠ منداڵانی بێ تاوانی یەمەنی، بە هۆی بەدخۆراکی گیانیان لەدەستداوە.

ئەم گروپە لە بەیانێکدا دەڵێت، لە بەرامبەر هەر منداڵێک، کە بە هۆی بۆردوومانەوە دەکوژرێن، دەیان منداڵ بە هۆی نەخۆشی و برسیەتی گیانیان لە دەست دەدەن.

نەتەوەیەکگرتووەکان لە دوایین ئاماری سەربارەت بە قوربانیانی شەڕی یەمەن، رایگەیاندبوو، کە تەنها لە ساڵی ٢٠١٦. زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە خەڵکی یەمەن بوونەتە قوربانی. ئەمە لە کاتێکدایە، کە ئاماری پەیوەست بە نەخۆشی و بەدخۆراکی و رێژەی قوربانیانی لەم راپۆرتەدا ئاماژەی پێنەکراوە.

نەتەوەیەکگرتووەکان مانگی رابردوو رایگەیاند “نیوەی زیاتری دانیشتوانی یەمەن (نزیک بە ١٤ ملیۆن کەس) مەترسییان لە سەرە و پێویستییان بە یارمەتی مرۆیی هەیە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com