سوپای پاسداران هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

0

نوچەنێت–ئاژانسەکان

ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەیەکی یەکەی ئاسمانی سوپای پاسداران دەڵێت، بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا، کە لە وڵاتانی دراوسێی ئێران جێگیر کراون، لە مەودای پێکانی موشەکەکانی ئەم وڵاتەدان.

ئەم فەرماندەی سوپای پاسداران، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی گوتی: بنکە سەربازیەکانی العدید و ظفرە، کەمتر لە ٣٠٠ کیلۆمەتر لە گەڵ ئێران مەودایان هەیە، هەروەها بنکەی سەربازی قەندهار تەنها ٤٠٠ کیلۆمەتر لە ئێران دوورە.

بە گوتەی ئەم فەرماندەی سوپای پاسداران، ئەم بکە سەربازیانەی ئەمریکا وەکوو گۆشتی ژێر ددانی ئێرانن و ئەگەر جووڵە بکەن، دەکرێنە ئامانج.

بنکەی سەربازی العدید لە قەتەر و بنکەی سەربازی ظفرە لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی جێگیرن.

ئەم فەرماندەی سوپای پاسداران هەروەها دەڵێت “لە دەریاش باڵا دەستین، ئەمڕۆ خاوەن جۆرە موشەکێکین، کە لە مەودای ٧٠٠ کیلۆمەتری، ئامانجەکانی دەپێکێ و کەشتییە جەنگیەکانی ئەمریکا لە ژێر چاودێریدان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com