شازادە هێڵی سوورە

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

عادل جوبەیر، وەزیری کاروباری دەرەوەی سعودیە، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە ئەگەری سزادانی شای سعودیە و جێگرەکەی، جەخت دەکاتەوە، کە ئەم دوو کەسایەتییە لای سعودیە هێڵی سوورن و رێگە نادەن بخرێنە ژێر پرسیارەوە.

عادل جوبەیر، لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەنالی بی بی سی، دەشڵێت: سعودیە لە کوشتنی جەمال خاشقچی، هیچ دەورێکی نەبووە و ئەم کردەوە بە شێوەیەکی سەربەخۆیانە ئەنجام دراوە و ئەنجامدەرانی کەڵکی خراپیان لە پلە و پۆستی خۆیان وەرگرتووە، بەڵام هەر چۆنێک بێت، سزا دەدرێن.

جەماڵ خاشقچی، رۆژنامەنووسی رەخنەگری سعودیە و یەکێک لە نووسەرانی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بوو، کە مانگی رابردوو لە کونسولخانەی ئەم وڵاتە لە ئیستەنبوڵ کوژرا.

جوبەیر هەروەها دەنگۆی وەلانانی محەممەد بن سەلمان، جێگری یەکەمی شای سعودیە بە گاڵتەجار وەسف دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com