لەم وڵاتە لەدوای شەڕێکی درێژخایەن گفتوگۆی ئاشتی بەڕێوەدەچێ

0

نوچەنێت-هەواڵنێری فەرەنسا

وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێت، گفتوگۆکانی ئاشتی یەمەن لە نێوان حوسییەکانی یەمەن و هاوپەیمانێتی عەرەبی بە سەرکردایتەی سعودیە دەستپێدەکات.

جەیمز مایتس، وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێت: گفتوگۆکانی ئاشتی یەمەن بە ئامادەبوونی حوسییەکانی یەمەن، سەرەتای مانگی دیسەمبەر لە سوید بەڕێوەدەچێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە مارتین گریفیس، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن، بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لە گەڵ حوسییەکانی یەمەن، سەردانی سەنعای پایتەختی ئەم وڵاتەی کردووە.

هەروەها جێگەی ئاماژەیە، کە حوسییەکانی یەمەن لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com