نوچەنێت–عەرەبی پۆست
محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، بۆ یەکەمی جار لە دوای رووداوی کوشتنی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووسی رەخنەگری سعودیە، خولی سەردانەکانی بۆ وڵاتانی عەرەبی دەستپێدەکات.
ئەم سەردانەی شازادەی جێنشینی سعودیە بۆ وڵاتانی عەرەبی، دوای ئەوە دەبێ کە خاشقچی لە کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ کوژرا.
بن سەلمان خولی سەردانەکانی بۆ وڵاتانی عەرەبی لە رۆژی هەینی داهاتوو دەستپێدەکات و بڕیارە سەردانی وڵاتانی ئیمارات، میسر و بەحرێن بکات.
هەر یەک لەم وڵاتانە لە پەیوەندی لە گەڵ دۆسیەی خاشقچی، پشتیوانی خۆیان بۆ شازادەی جێنشینی سعودیە دەبڕیوە.