کرملین لەبارەی کشانەوەی ئێران لە سوریا هەڵوێستی وەرگرت

0

نوچەنێت–تاس

گوتەبێژی کۆشكی کرملین، لەبارەی پەیوەندیەکانی مۆسکۆ و واشنتۆن و هەروەها پەیوەندیەکانی مۆسکۆ و تەل ئەبیب، لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و پرسی گەمارۆکانی سەر ئێڕان، ئامادە نییە لێداوان بدات.

دیمێتری پسکۆف، گوتەبێژی کرملین لە دەربڕینی هەر جۆرە هەڵوێست و بەیانێک سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن و تەل ئەبیب، بە تایبەتی لە پەیوەندی لە گەڵ گەمارۆکانی سەر ئێران و کشانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە سوریا خۆی بە دوور دەگرێت.

پسکۆف لە وەڵامی ئەم پرسیارە، کە ئایا وەها رێککەوتنێک بوونی هەیە و لەم بارەوە گفتوگۆ کراوە یان نا، دەڵێت “بۆچوونێکم نییە”.

گوتەبێژی کرملین دەشڵێت: ئێمە سەبارەت بە دانوستانی ژێر بە ژێر و داخراو لە گەڵ سەرانی جیهان هیچ لێدوانێک نادەین.

پیشتر ئەمریکا رایگەیاندووە، کە روسیا وێڕای واشنتۆن و تەل ئەبیب، بۆچوونی نزیک و هاوبەشیان هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com