نوچەنێت–رۆیتەرز
تورکیا، سعودیە بەوە تۆمەتبار دەکات لە بابەتی دۆسیەی جەمال خاشقچی، بە گوێرەی پێویست هاوکاری نەکردووە.
مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای ئەوەی، کە لە گەڵ مایک پەمپیۆ، هاوتا ئەمریکیەکی کۆبووەوە، هەڕەشەی لە سعودیە کرد و رایگەیاند: ئەگەر ریاز لە دۆسیەی خاشقچی ئامادەی هاوکاری نەبێت، ئەنقەرە دۆسیەکە دەباتە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان.
چاوش ئۆغڵۆ دەشڵێت، ئەنقەرە داوایەک ئاراستەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات، کە بەو پێیە لیژنەیەکی سەربەخۆ و بێ لایەن، سەبارەت بەم دۆسیە لێکۆڵینەوە پێویست ئەنجام بدات.