ئەمریکا هێزێکی نوێ جێگیر دەکات

0

نوچەنێت-رۆژنامەی یەنی شەفەق

یەنی شەفەقی تورکیا رایگەیاندووە، ئەمریکا بە هەماهەنگی لە گەڵ پەکەکە، لە ماوەی دە رۆژی رابردوودا سەدان کەس لە هێزە سەربازیەکانی خۆی لە ناوچەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا جێگیر کردووە.

صالح حاجی عبداللە، ئەندامی ئەنجومەنی خۆجێی شاری رەقە بە رۆژنامەی یەنی شەفەقی گوتووە، کە ئەمریکا لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا نزیک بە ٥٠٠ کەسی لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی یەپەگە جێگیر کردووە.

ئەم هێزە سەربازیەی ئەمریکا بە بڕیاری پێنتاگۆن، لە نزیک سنوورەکانی تورکیا و عێراق جێگیر کراون.

دەگوترێ نزیک بە سێ هەزار شەڕڤانی یەپەگە بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا، لە ناوچەکانی دێرەزوور و رەقە و بە هەماهەنگی لە گەڵ ئەمریکا، رەوانەی باکوری سوریا کراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com