نوچەنێت–قطڕە
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دیدار لە گەڵ میدیاکارانی ئەم وڵاتە، لەبارەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، هەڵوێست و روانینی وڵاتەکەی خستەڕوو.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی هەڵوێستی بەغدا لەبارەی گەمارۆکانی واشنتۆن بۆ سەر ئێران، دەڵێت: نابینە بەشێک لە سیستمی گەمارۆکان ئەوەی، کە ئەمریکا وڵاتان سزا دەدات، پەیوەندی بە خۆیەوە هەیە و سیاسەتی خودی واشنتۆنە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت “ئەو سزا و گەمارۆیانەی، کە بە سەر ئێراندا سەپاون، بڕیارێک نییە، کە لەسەر بنەمای بڕیارە نێودەوڵەتیەکان درابێ، گەمارۆکان لە سەر بنەمای جاڕنامە و بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش نییە، کە عێراق بیهەوێ پابەندی بێت. ئێمە بەشێک لە سیستمی گەمارۆکان نین، نابینە بەشێک لە دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتان، وڵاتانی وەک ئێران دوژمنایەتیان لە گەڵ ئەمریکا هەیە.