نوچەنێت-هەواڵنێری فەرەنسا
ئەنقەرە داوای لە واشنتۆن کردووە ئەندامانی تۆڕی فەتحوڵڵا گولان رادەست بکرێنەوە.
مەولود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا، بە فەرمی داوای لە ئەمریکا کردووە، ٨٤ ئەندامی تۆڕی فەتحوڵڵا گولان رادەست بکات.
بە گوێرەی زانیاریەکان، چاوش ئۆغڵۆ، پێشتر لە دیدار لە گەڵ مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لیستی کەسە داواکراوەکانی رادەستی ناوبراو کردووە.
جێی ئاماژەیە، تورکیا تۆڕی فەتحوڵڵا گولەن، لە مەسەلەی کودەتای بێ ئەنجامی ساڵی ٢٠١٦، بە تۆمەتبار و هۆکاری سەرەکی دەزانێت.