نوچەنێت: رۆیتەرز
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئاشکرای کردووە، کە واشنتۆن بە نیازە وڵاتی ڤێنێزۆئێلا بخاتە لیستی وڵاتانی پشتیوانی تیرۆریزمەوە، بەڵام تاکوو ئێستا بڕیاری کۆتایی لەم بارەوە نەدراوە.
مارکۆ رۆبیو، لۆبی بەهێزی کۆماریخواز، یەکێکە لە پشتیوانانی ئەم بڕیارەیە.
بەرپرسێکی ئەمریکی دەڵێت: بڕیارێکی وا لە خۆیدا کێشەسازە، چون لە وەها حاڵەتێکدا ئیدارەی ئەمریکا دەبێ بیسەلمێنێ، کە دەوڵەتی نیکۆلاس مادۆرو، پەیوەندی بە کاروباری تیرۆریستییەوە هەیە.
ئیدارەی ترەمپ، تاکوو ئێستا چەند گەڕی گەمارۆ و سزای بە سەر ڤێنێزۆئێلادا سەپاندووە. ئەمە لە کاتێکدایە ئەم وڵاتە خۆی بە قوربانی شەڕی بازرگانی واشنتۆن دەزانێت.
لە ئێستادا چوار وڵاتی ئێران، کۆریای باکور، سودان و سوریا، لە لایەن ئەمریکاوە خراونەتە لیستی تیرۆریزمەوە.