نوچەنێت
وه‌زیری به‌رگرى توركیا ئاشکرای کرد، کە به‌ڵگه دهیسەلمێنن، شازاده محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، جێنشینی سعوودیه، به‌رپرسیاره له كوشتنى جه‌مال خاشقچی.
ڕۆژی ٢ی ئۆكتۆبەری رابردوو جەمال خاشقچی لەنێو كۆنسوڵخانه‌ى سعوودیە لە ئیستانبوڵ لە دۆخێكی تەمومژاویدا كوژرا و هێشتا تەرمی نەدۆزراوەتەوە. و دواتر بە هۆی فشارە نێودەوڵەتییەکانەوە، سەرۆکایەتی داواکاری گشتی سعوودیە لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بەتاوانی کوشتنی جەمال خاشقچی بڵاوی کردەوە، كە داوای لەسێدارەدانی پێنج کەس کراوە.
خڵووسی ئه‌كار، وه‌زیری به‌گرى توركیا، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕى “BBC”ى به‌ریتانى، له‌سه‌ردانێكیدا بۆ كه‌نه‌دا و له‌باره‌ى ڕاپۆرتێكی ئاژانسى هه‌واڵگرى ناوه‌ندی ئه‌مریكا “CIA”، كه تێیدا هاتووه: “شانشینی سعوودیه فه‌رمانى كوشتنى جه‌مال خاشقچی داوه”، رایگه‌یاند “له‌و تاوانه‌دا ١٨ كه‌س تێوه‌گلاون، كه ئێستا له سعوودیه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، داواكارى گشتی توركیا داواى كرد بیانگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دادگایی بكرێن، به‌ڵام تائێستا داواكه جێبه‌جێ نه‌كراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه چه‌ندین به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه هه‌یه و به‌ڵگه‌كانیان بۆ به‌ریتانیا و ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا خستووه‌ته‌ڕوو. له‌وه‌ڵامى پرسیارێكیدا ده‌رباره‌ى به‌ڵگه‌كان، كه ئایا مه‌به‌ستى له ده‌نگه تۆماركراوهكانه، گوتی “تۆمارى ده‌نگیمان هه‌یه و هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌ى دیكه‌ش”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا ئێستا ئه‌و تۆمارانه بڵاو ناكاته‌وه، به‌ڵام ده‌كرێت دواتر بڵاویان بكاته‌وه؛ هه‌ركات داواكارى گشتی توركیا بڕیارى دا، كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به پێشهاته‌كانه‌وه”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى، كه له‌باره‌ى تاوانى كوشتنى ڕۆژنامه‌نووسه سعوودییهكهوه له‌ناو كونسوڵى وڵاته‌كه‌ى له ئیستانبوڵ، توركیا په‌نجه‌ى تۆمه‌ت ئاراسته‌ى محه‌ممه‌د بن سه‌لمان ده‌كات، گوتی: “ئێستا چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كمان له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه، ئاگاداراى زۆرێك له وڵاتانیشمان كردووه‌ته‌وه”.