ئەردۆغان دژی بڕیارەکەی دادگای ئەوروپایە

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

ئەردۆغان لە وەڵامی بڕیارەکەی دادگای مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا، رایگەیاند “ئەو بڕیارانەی دادگای مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا دەریاندەکات، پەیوەندییان بە ئێمەوە نییە”.

لە دانیشتنی رۆژی سێشەممە ٢٠-١١-٢٠١٨، دادگای مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا بڕیاری لەبارەی سەلاحەدین دەمیرتاش دەرکرد و رایگەیاند، پێویستە دەمیرتاش ئازادبکرێت. هەروەها ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە دادگاکانی تورکیا بەهۆیەوە هاوسەرۆکی پێشووری هەدەپەیان خستووەتە زینداوە، مانەوەشی لە زیندان بە نایاسایی ناوبرد.

راستەوخۆ دوای بڕیارەکە، پارێزەرانی دەمیرتاش داوایانکرد بەپەلە ئەو بڕیارەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێبکرێت، هاوکات سکاڵایان دژی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاش تۆمارکرد.

ئەردۆغان لەوبارەیەوە رایگەیاند “ئەو بڕیارانەی دادگای مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا دەریاندەکات پەیوەندییان بە ئێمەوە نییە. هەروەک دەزانن دادگاکە تاوەکو ئەمڕۆ چەندین بڕیاری لەبارەی تیرۆر داوە کە هەمووی دژە. لە بەرامبەر ئەوەدا زۆر شت هەیە، کە ئێمە دەتوانین ئەنجامیبدەین. ئێمە هەڵمەتی بەرامبەر ئەنجامدەدەین و کارەکە کۆتایی پێدەهێنین. ئەوەی لە تورکیادا تیرۆری سەرکوتکردووەتەوە، هیچ کاتێک دادگەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا نەبووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com