نوچەنێت–کان
میدیایەکی ئیسرائیلی ئاشكرای دەکات، ئامادەکاری بۆ سەردانی سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ وڵاتێکی دیکەی عەرەبی دەکرێت و ئامانج لەم سەردانەش، ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی تەل ئەبیب و وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەیە.
کەنالی ئیسرائیلی کان، لەم بارەوە رایگەیاندووە: پەیوەندی و ئامادەکاری تەواو بۆ سەردانی بنیامین نەتانیاهۆ بۆ یەکێکی دیکە لە وڵاتانی عەرەبی کراوە. کەناڵەکە ئاماژەی بە وڵاتی جێی مەبەست نەکردووە.
بە گوێرەی سەڕجاوەکان، مەئیر بن شاباک، سەرۆکئ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل، بە شێوە نهێنی سەردانی ئەم وڵاتە عەرەبیە کردووە و ئامادەکاری تەواوی لەم بارەوە ئەنجام داوە.
نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، تاکوو ئێستا بەرامبەر بەم هەواڵە هەڵوێستی وەرنەرگرتووە، بەڵام نەتانیاهۆ رۆژی رابردوو لە کۆبوونەوەی لە گەڵ لیژنەی ئاسایش و کاروباری دەرەوەی کنێست (پەرلەمان) رایگەیاند “بەم زووانە گۆڕانکاری چاوەڕواننەکراو لە پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی و پەیوەندیەکانیان لە گەڵ تەل ئەبیب روودەدات.