نوچەنێت–الفرات
لوقمان فەیلی، گوتەبێژی سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت، بەغدا بۆ کەم کردنەوەی تەنگژەی ناوچەیی و دەرهاویشتەکانی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هەنگاو دەنێت.
بە گوتەی لوقمان فەیلی، ئەو سزایانەی، کە بە سەر ئێراندا سەپاون، بەشێکە لە ئاڵۆزیەکان لە ناوچەکە و پێویست بەوە نەکات هاوڵاتیانی ئێرانی سزا بدرێن و بەغدا بۆ کەم کردنەوەی ئەم ئاڵۆزیانە، هاوکار و یارمەتیدەر دەبێت.
گوتەبێژی سەرۆککۆماری عێراق دەشڵێت: پەیامی سەردانەکانی ئەم دواییانەی بەرهەم ساڵح بۆ ناوچەکە ئەوە بوو، کە دەبێ سەروەری عێراق رەچاو بکرێت.
لوقمان فەیلی هەروەها دەڵێت، سەردانەکەی ئێمە بۆ ئێران نیشانەی هێزی ئێمەیە و کەسێک رەخنەی لەم بابەتە نەگرت، چونکە ئەمە بابەتێکی تەکنیکییە.