نوچەنێت–ئاژانسەکان
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی ئەڵمانیا دەڵێت، بەرلین دوابەدوای کوشتنی رۆژنامەنووسی رەخنەگری سعودی، هەناردەی چەکی بۆ ئەم وڵاتە بە تەواوی راگرتووە.
فیلپ جۆرینتز، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی ئەڵمانیا، لە میانی پرێس کۆنفڕانسێک رایگەیاند: ئەم بڕیارە شمولی سفارش و داواکاری پێشتری سعودیەش دەکات، تەنانەت ئەگەر لە لایەن دەوڵەتی ئەڵمانیاوە پشتراست کرابێتنەوە.
لە ماوەی ٩ مانگی رابردوودا سعودیە بە دووەمین کڕیاری گەورەی چەکی ئەڵمانی هەژمار دەکرێ.
ئەڵمانیا ٩ مانگی یەکەمی ئەمساڵ، بڕی ٤١٧ ملیۆن یۆرۆ چەکی بۆ سعودیە هەناردە کردووە.