نوچەنێت-روسیا الیوم
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە لێدوانێکی هەڕەشەئامێزدا جەخت لە سەر بەردەوام بوونی هێرشکانی ئیسرائیل لە سەر خاکی سوریا دەکاتەوە.
بنیامین نەتانیاهۆ، لە کۆبوونەوەی لە گەڵ لیژنەی ئاسایشی و کاوباری دەرەوەی کنێسێت رایگەیاند، لە هێرشەکانیان لە سەر خاکی سوریا بەردەوام دەبن.
نەتانیاهۆ هەروەها گوتویەتی: روسیا بە تەنها توانای وەدەرنانی ئێران و گروپەکانی ژێر پشتیوانی ئەم وڵاتەی لە سوریا نییە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاشكراشی کرد، دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە شەرکەرەکەی روسیا، ئیسرائیل چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سەر خاکی سوریا ئەنجام داوە.