یەکێتی ئەوروپا ئێران سزا دەدات

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرای دەکات، کە وڵاتانی ئەوروپی ئامادەکاری بۆ سزادانی ئێران دەکەن.

چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان گوتووە: وڵاتانی ئەوروپی بە بۆنەی هەوڵەکانی ئێران بۆ تیرۆرکردنی نەیارانی خۆی لە پایتەختی وڵاتانی رۆژئاوایی، ئەم وڵاتە سزا دەدەن.

سەرچاوەکان ئاشكراشی دەکەن، تاکوو ئێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی رادە و کاتی ئەم گەمارۆیانە دیاری بەکراوە، بەڵام وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لە سەر خودی سزاکان رێککەوتوون.

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، کە لە برۆکسێل کۆبوونەتەوە، بە شێوەی سەرەتایی لەبارەی رێوشوێنی بەردەوام بوونی پەیوەندی بازرگانی لە گەڵ ئێران رێککەوتوون. ئەم رێککەوتنە سەرەتاییە لە سەر بنەمای یاساکانی یەکێتی ئەوروپایە، نەک وڵاتانی ئەندام.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com