وڵاتێکی عەرەبی پابەندبوونی بە گەمارۆکانی سەر ئێران راگەیاند

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، جەخت لە سەر پابەندبوونی وڵاتەکەی بە گەمارۆکانی واشنتۆن بۆ سەر ئێران دەکات.

عبدالله الصالح، جێگری وەزارەتی دارایی و پێشەسازی ئیمارات دەڵێت: بە تەواوی پابەندی ئەو سزا و گەمارۆیانەین، کە لە لایان ئەمریکاوە بۆ سەر ئێران دیاری کراون.

رێژەی دانوستان و بازرگانی نێوان دوو وڵات، لە ساڵی ٢٠١٣ نزیک بە ٢٠ ملیار دۆلار بوو، ئەم رێژەیە لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ ١٧ ملیارد دابەزی و چاوەرێی دابەزینی ئەم پەیوەندیانە دەکرێ، دوای ئەوەی، کە ئیمارات ئەم بڕیارەی راگەیاندووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com