ترەمپ سەردانی عێراق دەکات

0

نوچەنێت-فۆکس نیوز

سەرۆکی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی هەواڵی فۆکس نیوز رایگەیاند، کە سەردانی هەر یەک لە وڵاتانی عێراق و ئەفغانستان دەکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەروەها دەڵێت، لە سەردانەکەی لە گەڵ بەرپرسان و هێزەکانی جێگیرکراوی ئەمریکا لەم دوو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

ترەمپ وردەکاری زیاتری لە بارەی ئەم سەردانە و کاتەکەی نەخستۆتەڕوو.

سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنەکەی لە گەڵ فۆکس نیوز، هەروەها رەخنەی لە پاکستان گرتووە و ئەم وڵاتەی بە پشتیوانی تیرۆریزم و میوانداری ئۆسامە بن لادەن وەسف کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com