سێ وڵات لە بارەی سوریا کۆدەبنەوە

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

بڕیارە هەر یەک لە وڵاتانی روسیا، ئێران و تورکیا بۆ جارێکی دیکە لە بارەی قەیرانی سوریا کۆببنەوە و لایەنەکانی ئەم قەیرانە و چارەسەرکردنی تاوتوێ بکەن.

غیرەت عەبدولرەحمان، وەزیری دەرەوەی کازاخستان دەڵێت: ئێران،روسیا و تورکیا، رۆژانی ٢٨ و ٢٩ی نۆڤەمبەر لە ئاستا کۆدەبنەوە.

ئەم کۆبوونەوەیە، کە لە درێژەی گفتوگۆکانی پێشووی ئاستانا دایە، سەبارەت بە قەیرانی سوریا بەڕێوەدەچێت.

بە گوتەی وەزیری دەرەوەی کازاخستان، شاندێکی دانوستانکاری سوریا و هەروەها شاندی نوێنەرانەتی ئۆپۆزسیۆنیش بەشداری ئەم کۆبوونەوەیە دەبن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com