نوچەنێت-ئاژانسەکان
جێرمی هانت، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، بە مەبەستی دیدار و گفتوگۆ لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئێرانی، گەیشتە تاران.
هانت لەم سەردانەیدا، بڕیارە لە گەڵ عەلی شمەخانی، نوێنەری عەلی خامنەیی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران کۆبێتەوە.
هانت هەروەها بڕیارە لە گەل جەواد زەریف، هاوتا ئێرانیەکەی کۆبێتەوە.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، بەرلە سەردانەکەی، هۆشداری داوەتە ئێران و گوتوویەتی “رێگە بە ئێران نادەن بەندکراوانی بەریتانی لە ئێران، بۆ مەبەستی سیاسی بەکار بهێنن.
چارەنووسی رێککەوتنی ئەتۆمی، گفتوگۆکانی پەیوەست بە قەیرانی یەمەن و نازەنین زاغری، هاوڵاتی بەندکراوی بەریتانی، کە بە تۆمەت سیخوڕێ لە لایەن ئێرانەوە زیندانی کراوە، تەوەرە سەرەکیەکانی ئەم سەردانەیان بۆ ئێڕانە.