نوچەنێت–بی بی سی
جۆزێف دانفۆرد، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا لە میانی گوتارێک لە کۆبونەوەی ئاسایشی هالیفاکس لە کەنەدا جەخت دەکاتەوە، کە قەیرانی ئەفغانستان چارەسەری سەربازی نییە و رێکخرای تاڵیبان لە ئیستادا لە بەرەکانی شەڕ تێک ناشکێت.
جەنەڕاڵ دانفۆرد، هەروەها دەڵێت: ئەگەر بڵێم تاڵیبان لە شەڕ تێک ناشکێ، زیادەڕەویم نەکردووە.
ئەمە یەکەم جارە، کە بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئەمریکا دان بەوەدا دەنێت، کە ئەم وڵاتە ناتوانێ لە شەڕ شکست بە تاڵیبان بهێنێت.