لوبنان لە دژی ئێڕان هەڵوێستی وەرگرت

0

نوچەنێت-شەرقولئەوسەت

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی نۆڤەمبەر، ئاشكرای کرد، لوبنان بێ ئەوەی بە فەرمی پابەندبوونی خۆی بە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران رابگەیەنێ، بەڵێنی داوە، کە سووتەمەنی بۆ کۆمپانیاکانی ئێرانی و سوری، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەیروت دابین نەکات.

بە گوێرەی راپۆرتی شەرقولئەوسەت، ناوی ئەم کۆمپانیا ئاسمانیانە، کە لە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکادان، رادەستی لوبنان کراون و لوبنانیش ئامادە نییە، کە سووتەمەنی پێویستیان بۆ دابین بکات.

سەرچاوەیەک لە دەوڵەتی لوبنان رایگەیاندووە، ئەمە بڕیارێکی نێودەوڵەتییە و لوبنان ناتوانێ پێشێلی بکات و دەبێ پابەندی بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com