مەی: برێگزیت بەدیلی نییە

0

نوچەنێت-سان

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا جەخت دەکاتەوە، برێگزیت هیچ جێگرەوەیەکی نییە.

تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی نۆڤەمبەر، لە یاداشتێکدا لە رۆژنامەی سانی بەریتانی نووسیویەتی: هیچ بەدیلێک لە سەر مێز بوونی نییە، هیچ نەخشەڕگایەک بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لە گەڵ یەکێتی ئەوروپا بوونی نییە، ئەگەر یاسادانەران برێگزیت رەتبکەنەوە، دەگەڕێینەوە سەرخاڵی یەکەم، ئەمە بە مانای ناکۆکی زیاتر و گومانی زیاترە، ئەگەر ئەمە رووبدات دەنگی خەڵکی بەریتانیا بۆ چوونە دەرەوەی ئەم وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا، پشتگوێ دەخرێت.

زیاتر لە ٢٠ یاسادانەری کۆنەپارێز، لە نامەیەکدا خوازیاری دەستلەکارکێشانەوەی تێرێزا مەی بوونە. لە سەر یەک ٤٨ دەنگ پێویستە تا ئەم داوایە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە ماوەی رابردووشدا، وەزیری برێگزیت دەستی لەکارکێشایەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com