گوتەبێژی گروپێکی ئیسلامی کوژرا

0

نوچە–سپۆتنیک

سوپای نیجریا، هەواڵی کوژرانی گوتەبێژی گروپی تیرۆریستی بوکوحەرامی راگەیاند.

صالح احمد صالح، گوتەبێژی گروپی تیرۆریستی بوکوحەرام، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سوپا و هێزی ئاسمانی نیجریا لە رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە کوژرا.

لەم ئۆپەراسیۆنە هاوبەشە، سەرکردەیەکی دیکەی ئەم گروپە بە ناوی بابان حەسەن، گیانی لە دەست داوە.

بە پێی راگەیێندراوی سوپای نیجریا، گوتەبێژی بوکوحەرام، لە کەمپی «مصعب البارناوی» جێگیر بووە، کە بە یەکێک لە سەرکردە بەناوبانگەکانی ئەم گروپە دەناسرێتەوە و پێشتر لە گەڵ داعش بەیعەتی کردووە.

بوکوحەرام ساڵی ٢٠٠٢ لە نیزج، چاد و باکوری کامێرۆن، دامەزراوە و پێشتر پەیوەندی رێکخراوەیی بە تۆڕی قاعیدەوە هەبووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٥ بەیعەتی لە گەڵ ئەبوبەکر بەغدادی، سەرۆکی داعش کرد و ناوی خۆی گۆڕی بۆ ویلایەتی رۆژئاوای ئەفریقای داعش.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com