نوچەنێت
دوێنێ گروپێكی چه‌كداری نه‌ناسراو، چالاكوانێكی دیاری نێو خۆپیشانده‌رانی به‌سرەیان كوشت.
لە مانگی تەمووزی ئەمساڵەوە تاوەكو سەرەتاكانی ئەیلوول، بەسرە و ژمارەیەك شاری باشووری عێراق مەیدانی خۆپیشاندانی گەورە بوون لە دژی حكومەت. خۆپیشاندانەكان لە بنەڕەتدا بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانەوە بوو
دوێنێ رۆژی شه‌ممه (17-11-2018)، شێخ ویسام غه‌رراوی، کە یه‌كێك بووه له چالاكوانه هه‌ره دیاره‌كانی به‌سرە له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه به‌ده‌ستڕێژی گوللـه به‌سه‌ختی برینداركراوه و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه، له‌ژێر نه‌شته‌رگه‌ریدا گیانیله‌ده‌ستداوه.
بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، كه غه‌رراوی پێشتر داوای له خۆپیشانده‌ران كردووه گرووپێكی چه‌كداری پێكبهێنن و هه‌ردوو حكومه‌تی ناوه‌ندی و خۆجێیی ناچاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی به‌سڕه به‌جێبگه‌یێنن.
میدیا عێراقییەکان باس لەوەش دەکەن، كه شێخ ویسام غه‌رراوی یه‌كێك بووه له رێنیشانده‌رانی خۆپیشانده‌ران بۆ سووتاندنی کونسوڵخانەی ئێران و باره‌گای حیزبه سیاسییه‌كان و فه‌رمانگه حكومییه‌كان.
شێخ ویسام غه‌رراوی، یه‌كێك بووه له چالاكوانه هه‌ره دیاره‌كانی به‌سرە و زۆربه‌ی كات رێنمایی خۆپیشانده‌رانی ده‌كرد و به‌رنامه‌ی چالاكی و خۆپیشاندانی دیاریده‌كرد.