نوچەنێت-ئاژانسەکان
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، هەر جۆرە هەڵبژاردنێکی پێشوەختە رەتدەکاتەوە و دەشڵێت، ئیدارەکەی دەبێ ماوەی ئاسایی خۆی تەواو بکات.
ئەم لێدوانەی نەتەنیاهۆ لە کاتێکدایە، کە ژمارەیەک لە ئەندامانی هاوپەیمانی لە کابینەی حکومەتی ئیسرائیل، دوابەدوای دەستلەکارکێشانەوەی ئاڤیگدۆر لیبرمەن، وەزیری بەرگری ئەم وڵاتە، خوازیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەن.
لیبرمەن وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سیاسەتی زۆر نەرمی دەوڵەتی ئیسرائیل، سەبارەت بە رووداوەکانی کەرتی غەززە، دەستی لە کارکێشایەوە.
دوای دەست لەکارکێشانەوەی لیبرمەن، پارتەکەی نەتەنیاهۆ لە کۆی ١٢٠ کورسی پەرلەمان، تەنها ٦١ کورسی بە دەستەوەیە و لە ئەگەری کشانەوەی هەر کام لە حزبەکان لە کابینەکەی، دەبێ چاوەڕێی کۆتایی کابینەی حکومەتی ئیسرائیل بکرێت.