جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا : بڕیاری كۆتایی به‌ده‌ست ئۆجه‌لانه
نوچەنێت . سبه‌ی
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا پێشبینی ده‌كات لێدوانه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه روخساری پرۆسه‌ی ئاشتی دیاری بكات.
بوڵنت ئارنچ، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هه‌نگاوی داهاتوی ئاشتی له ئۆجه‌لاندا كۆبوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری و ئاراسته‌كردنی دو نامه بۆ ئه‌وروپا و قه‌ندیل و وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كانیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد؛ لێدوانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئۆجه‌لان پێش (21)ی ئازار، روخساری قۆناغی ئاشتی له وڵات‌دا دیاری ده‌كات، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌نجامدانی دوا دیداری له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری و نوێنه‌رانی به‌ده‌په، دیله‌كانی توركیا له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ئازاد كران.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا راشیگه‌یاند: قۆناغی سێیه‌می گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان به نێوانگیری پارتی ئاشتی و دیموكراتی (به‌ده‌په) له زیندانی ئیمراڵی ده‌ستپێده‌كات، بێئه‌وه‌ی هیچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر واده‌كه‌ی ئاشكرا بكات.
وتیشی: بڕیاری كۆتایی به‌ده‌ست ئۆجه‌لانه و حكومه‌ت و گه‌لی توركیا چاوه‌ڕوانی پەیامەكه‌ی نه‌ورۆزی ده‌كه‌ن كه هه‌نگاوه‌كانی قۆناغی ئاشتی دیاری بكات.
دوێنێ چوارشه‌ممه هه‌شت دیلی سوپای توركیا راده‌ستی وه‌فدێكی هاوبه‌شی توركیا كرانه‌وه له‌ناوچه‌ی سه‌رسنوری عێراق و توركیا وه‌ك پیشاندانی نیازپاكی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی ئۆجه‌لان كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری به‌ده‌په‌دا ناردبوی بۆ قه‌ندیل.