نوچەنێت: تایبەت
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەنگۆی کڕین و فرۆشتنی پۆستی باڵا لە شەقامی عیراقی هەیە.
عالیە نوسەیف، پەرلەمانتاری عێراق لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەوڵی دڵنیابوون لەو دەنگۆیانە دەدات، کە باس لە کڕین و فرۆشتنی پۆستی وەزیری لە کابینەکەی دەکەن.
عالیە نوسەیف هەروەها رایگەیاندووە، لایەنەکان پۆستی وەزیری لە حکومەت بە یەکتر دەفرۆشن لەڕێی دەنگدانی پەرلەمانتارانی لایەنی فرۆشیار بە کاندیدی حزبە کڕیارەکە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، بەیار تاهیر دۆسکی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی دەنگۆی کڕین و فرۆشتنی پۆستی باڵا لە نێوان لایەنە سیاسییەکان، رایگەیاند: ئەو قسەیە لە لایەن هەموو لایەنە سیاسییەکانەوە دەکرێت، سوننە و شیعەکان، بەڵام لەلای ئێمە هیچ زانیاریەک دڵنیاکەرەوە نییە،
بەیار تاهیر دۆسکی ئاماژەی بەوەدا، کە ئەو باسە لە شەقامی عیراقی هەیە ، کە پۆستی باڵا کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکرێت.