نوچەنێت-رۆیتەرز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وەک کاردانەوە بەرامبەر بە دەنگۆی سازانی ئەمریکا، تورکیا و سعودیە، سەبارەت بە کەیسی جەماڵ خاشقچی دەڵێت “نامهەوێ فەتحوڵڵا گولەن، کەسایەتی دژبەری تورکیا رادەستی ئەم وڵاتە بکەم”.
سەرۆکی ئەمریکا هەر جۆرە رێککەوتنێک لە گەڵ تورکیا رەتدەکاتەوە و دەڵێت، بەرامبەر بەوەی، کە تورکیا واز لە دۆسیەی خاشقچی بهێنێ، ئامادە نین فەتحوڵڵا گولەن رادەستی ئەنقەرە بکەینەوە و وەها سازانێک دوورە لە راستی.
هەفتەی رابردوو، کەنالی ئێن بی سی، لە هەواڵێکدا رایگەیاند، کە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ئامادەیە بەرامبەر بە رادەستکردنی گولەن لە لایەن ئەمریکاوە، واز لە دۆسیەی جەماڵ خاشقچی بهێنێ.
تورکیا گولەن بە هۆکاری سەرەکی کودەتای بێ ئەنجامی ساڵی ٢٠١٦ی ئەم وڵاتە دەزانێت.