نوچەنێت-النشرە
سەرۆکوەزیرانی پێشووی لوبنان، ئێران تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، ئێران رێگرە لەبەردەم پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ئەم وڵاتە.
تەمام سەلام، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی لوبنان دەڵێت: ئێران رێگرە لەبەردەم ئەم پرۆسەیە، ئامانجیشی لەم کارەی بەرەنگاربوونەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا و بەکارهێنانی لوبنانە بۆ ئەم مەبەستەی خۆی.
تەمام سەلام دەشڵێت “ململانێی ئەمریکا و ئێران بەردەوامە، هەروەک چۆن لە عێراق، ئێران رێگر بوو لەبەردەم پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، ئەمڕۆش دەبینین، کە هێزەکانی هاوپەیمانی ئێران لەمپەر لەبەردەم پرۆسەی سیاسی لوبنان پێکدێنن”.