نوچەنێت–رادیۆ فەردا
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکا، بەگێڕانەوە لە چەند سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو و شارەزا رایگەیاندووە، دەزگای هەواڵگری ئەمریکا لە بابەتی کوژرانی جەماڵ خاشقچی، رۆژنامەنووسی رەخنەگری سعودی، محەمەد بن سەلمان، جێگری یەکەمی شای ئەم وڵاتە، تۆمەتبار دەکات و پێی وایە، کە بن سەلمان راستەوخۆ بڕیاری کوشتنی ئەم رۆژنامەنووسەی داوە.
بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا دەشڵێن، بەشێک لەو بەڵگانەی، کە سەلمێنەری دەستوەردانی بن سەلمان لەم کەیسەن، بریتین لە: پەیوەندی تەلەفۆنی برای بن سەلمان لە گەڵ خاشقچی، بەر لەوەی بکوژرێت. هەروەها فایلێکی دەنگی، کە بەرپرسانی تورکیا رادەستی ئەمریکایان کردووە.
گوتەبێژی باڵیۆزخانەی سعودیە لە ئەمریکاش پشتراستی کردۆتەوە، کە گفتوگۆیەک لە نێوان برای بن سەلمان و جەماڵ خاشقچی ئەنجام دراوە.
دەوڵەتی سعودیە، هەرجۆرە دەستوەردانێکی بن سەلمان لەم دۆسیە رەتدەکاتەوە.