نوچەنێت-فۆکس نیوز
کەنالی فۆکس نیوز، لە سەرزاری شارەزایانی کاروباری سایبەری لەبارەی هێرشەکانی ئێران هۆشداری دەدات و دەڵێت، تاران وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە گەمارۆکانی واشنتۆن، پێدەچێ ئێران هێرشە سایبەریەکانی بۆ سەر ئەمریکا دەستپێبکاتەوە.
لە کاتێکدا ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران کشاوەتەوە، شارەزایانی بواری ئەمنی سەبارەت بە هێرشە سایبەریەکانی تاران هۆشداری دەدەن.
بریت براون، یەکێک لە بەرپرسانی کۆشکی سپی لەم بارەوە دەڵێت “پێشبینی هێرشە سایبەریەکانی ئێران لە رۆژان و مانگەکانی داهاتوو بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا دەکەین”.