نوچەنێت
گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مەرجی باشتربوونی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا، دەخاتەڕوو.
هیزەر نوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند “رێز لە ئازادی بیروڕا و دروستکردنی کۆمەڵە و گردبوونەوەکان بگرێت و گەرەنتی دادگاییکردنی بێ لایەن لە وڵاتەکەیاندا، بکەن”.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، پەیوەنییەکانی واشنتن و ئەنقەرە بەهێزتر دەبن، ئەگەر دیموکراتییەت لە تورکیا بەرەو پێش بچێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نیگەرانیی وڵاتەکەی لەبارەی دەستگیرکردنی ١٨٠ کەس دەربڕی، کە رۆژی هەینی ١٦-١١-٢٠١٨، داواکاری گشتی کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە، فەرمانی دەستگیرکردن ـیانی دەرکرد.