نوچەنێت-المیادین
وەزیری کاروباری دەرەوەی سعودیە دەڵێت، تێکڕای ئەو کەسانەی، کە لە کوشتنی جەماڵ خاشقچی دەوریان هەبووە، رادەستی دادگا دەکرێن و لێپێچینەوەیان لە گەڵ دەکرێ.
عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە دەشڵێت “رێگە بە سیاسی کردنی ئەم دۆسیە نادەین و بەرپەرچی هەرجۆرە دەستوەردانێک لە کاروباری ناوخۆی سعودیە دەدەینەوە”.
جوبەیر لە پرێس کۆنفرانسێک لە ریاز گوتی: کوشتنی خاشقچی هەڵەیەکی گەورە بوو، هەر کەس دەوری تێدا هەبووبێ دادگایی و سزا دەدرێت.
وەزیری دەرەوەی سعودیە هەروەها دەڵێت “شازادەی جێنشینی سعودیە لەم رووداوە هیچ رۆڵێکی نەبووە، ریاز تاکوو ئێستا سێ جار داوای لە تورکیا کردووە، بەڵگەکانی پەیوەست بەم دۆسیە رادەست بکات، بەڵام ئامادەی هاوکاری نەبووە”.