نوچەنێت
پسپۆڕێکی وزەی کەنەدی لە شارۆچکەی چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی، بە هۆی گازی هایدرۆجینەوە گیانی لەدەستدا.
ئەیوب حەمە، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئاندی هاجنسی، تەمەن ٣٣ ساڵ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٦-١١-٢٠١٨، لە کێڵگەی غازی کورک لە چەمچەماڵ، بەهۆی هەڵمژینی گازی هایدرۆجین، گیانی لەدەستداوە.
ئاندی هاجنس، کە کارمەندی کۆمپانیای پارکەر دریلینگی ئەمریکی بووە و پسپۆڕی بواری لێدانی بیری گازی سرووشتی بووە، لەکاتی کارکردن لە کێڵگەکە و بەهۆی دزەکردنی گازی هایدرۆجین، گیانی لەدەستداوە.
وەک باس دەکرێ، ئەو پسپۆڕە کەنەدییە، ئەوکاتەی لەگەڵ تیمەکەی هەوڵیداوە دزەکردنی هایدرۆجینەکە رابگرێ، دەمامکەکەی کەوتووە و بەهۆی هەڵمژینی گازەکە، گیانی لەدەستداوە.