نوچەنێت–سومریە
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، جەخت لە سەر دووربوونی عێراق لە گەمارۆکانی واشنتۆن بۆ سەر ئێران دەکات.
نوری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا، داوا دەکات عێراق لە پەیوەندی لە گەڵ گەمارۆکانی واشنتۆن پارێزراو بێت.
مالیکی لە دیدار لە گەڵ ئەندرۆ پیک، بەرپرسی کاروباری عێراق و ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، داوای لە واشنتۆن کردووە، کە عێراق لە گەمارۆکانی سەر ئێران بە دوور بێت.
سزا نوێیەکانی ئەمریکا، کەرتی نەوت و بانکی ئێران دەگرێتەوە، بەڵام ئەو نۆ وڵاتەی بەخشراون دەتوانن نەوتی ئێران بەشێوەیەکی کاتی بکڕن، یەکێک لە مەرجەکانیش ئەوەیە بە دۆلار نەیکڕن.