نوچەنێت-هەواڵنێری فەرەنسا
کۆریای باکور رایگەیاند، کە چەکێکی تەکتیکی نائاسایی تاقی کردۆتەوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکور لەم بارەوە دەڵێت: کیم جۆن ئون، سەرۆکی ئەم وڵاتە، سەردانی ئاکادیمیای نیشتمانی زانستی بەرگری کردووە و چاودێری تاقیکردنەوەی ئەم چەکە نوێیەی کردووە.
ئەمە بە یەکەم تاقیکردنەوەی چەک لە لایەن کۆریای باکورەوە هەژمار دەکرێ دوای ئەوەی، کە پیۆنگ یانگ و واشنتۆن، رێککەوتنێکیان بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە لایەن کۆریای باکورەوە واژۆ کرد.
پیۆنگ یانگ، وردەکاری و زانیاری پێویستی سەبارەت بە کوالیتی و جۆری ئەم چەکە نوێیە بڵاو نەکردۆتەوە.