سوپای پاسداران هەڕەشە دەکات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێرانی بە ئاماژەدان بە لێدوانی بەرپرسانی سعودیە سەبارەت بەم وڵاتە، دەڵێت “وەڵامی ئێمە بۆ سعودیە پڕئازارە بەبێ ئەوەی، کە بمانهەوێ میدیایی بکەینەوە”.

سەردار جەعفەری، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران دەشڵێت: سعودیە لە سەرکەوتنەکانی ئێران لە ناوچەکە، بە تایبەت لە سوریا، عێراق و لوبنان، ترسی لێ نیشتووە و هەڕەشەکانی ریاز زۆرتر کاردانەوەیە بەرامبەر بە ئێران.

فەرماندەی سوپای پاسداران، هەڕەشە لە سعودیە دەکات و دەشڵێت “سعودیە و وڵاتانی دواکەوتووی ناوچەکە وەڵامی لۆژیکی ئێران وەردەگرن و بە زووییش وەڵامیان دەدەینەوە.

رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکای لە راپۆرتێکدا ئاشكرای کردووە، کە سعودیە هەوڵی کردنە ئامانجی ژمارەیک لە بەرپرسانی باڵای ئێرانی داوە، یەک لەو بەرپرسانە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com