داوای سنووردارکردنی فرۆشتنی چەک دەکرێت

0

نوچەنێت–رۆیتەرز

پەرلەمانی ئەوروپا خوازیاری سنووردارکردنی هەناردەی چەک بە سعودیە و وڵاتانی هاوپەیمانیەتی.

یاسادانەرانی یەکێتی ئەوروپا خوازیاری وردبینی زیاتر سەبارەت بە فرۆشتنی چەک بە سعودیە و هەروەها سزادانی ئەو وڵاتانە، کە یاساکانی یەم یەکێتییە نادیدە دەگرن.

ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپی هەروەها دەڵێن: چەکی ئەوروپی بۆتە هۆکارێک بۆ قووڵتربوونی شەڕی یەمەن و فرۆشتنی چەک بە سعودیە هەوڵەکانی ئەم یەکێتییە بۆ کۆنترۆڵ و چاودێریکردنی چەک لاواز دەکات.

زابینا لوزینگ، نوێنەری ئەڵمانیا لە پەرلەمانی ئەوروپا جەخت دەکاتەوە، کە چەک و چۆڵی ئەوروپی یەکێک لە هۆکاراکەنای قووڵتربوونەوەی شەڕی ناوخۆی یەمەنە.

داواکاری پەرلەمانی ئەوروپا لەم بارەوە هەرچەند ئیلزامێکی بە دواوە نییە، بەڵام لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا ئەمە دووەمین جارە، کە ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا ئەم داوایە دەخەنەڕوو.

یەکێتی ئەورپا دووەمین دابینکردی چەکە لە جیهان و نزیکەییەک لەسەر چواری هەناردەی چەکی جیهانی لە ئەستۆیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com