نوچەنێت–رۆیتەرز
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە سەر زاری دیپلۆماتکارانی ئەوروپی رایگەیاندووە، سەرباری ئەوەی، کە ئەوروپا لە هەوڵدایە میکانیزمێکی تایبەت بۆ بازرگانی لە گەڵ ئێران بخاتەڕوو، بەڵام هیچ کام لە وڵاتانی ئەوروپی لە ترسی گەمارۆکانی ئەمریکا ئامادەبین میوانداری وەها دامەزراوەیەک بن.
ئاژانسی رۆیتەرز لە سەر زاری شەش دیپلۆماتکاری ئەوروپییەوە دەڵێت: ئامادەنەبوونی وڵاتانی ئەوروپی بۆ لە ئەستۆگرتنی ئەم دامەزراوەیە، رەنگە زیان بە بەرنامەی ئەوروپا بۆ بازرگانی لە گەڵ ئێران بگەیەنێ.
ئەوروپا پێشتر داوای لە نەمسا کردبوو، میوانداری ئەم دامەزراوە لە ئەستۆ بگرێت، بەڵام ڤییەنا ئەم داوایەی رەتکردۆتەوە.
رۆیتەرز لەسەر زاری دیپلۆماتکارانی ئەوروپی راشیگەیاندووە، کە وڵاتانی وەک بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، وڵاتی لۆکزامبۆرگ دەخەنە ژێر گوشار، تاکوو ئەم میوانداری ئەم دامەزراوەیە لە ئەستۆ بگرێت.
پێشتریش ئاژانسی هەواڵی بلۆمبێرگ لە راپۆرتێکدا ئاشكرای کردووە، کە لۆکزامبۆرگ و بەلجیکا، پێشنیاری میوانداریکردنی دامەزراوەی تایبەت بە میکانیزمی بازرگانی لە گەڵ تاران-یان رەتکردۆتەوە.
بابەتی میکانیزمی بازرگانی بەبێ دۆلار لە گەڵ ئێران، گەلێک هەستیارە، چونکە ئێران هەڕەشەی کردووە، کە ئەگەر لە رێککەوتنی ئەتۆمی سودمەند نەبێ، لێی دەکشێتەوە.