نوچەنێت-ئۆردو پوینت
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و شازادەی جێنشینی بەحڕین سەبارەت بە پەیوەندیەکانی دوو وڵات و هەروەها هەڕەشەکانی ئێران گفتوگۆیان کرد.
هیزەر نائۆرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم بارەوە رایگەیاند: مایک پەمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا و سلمان بن حمد بن عیسی آل خلیفه، شازادەی جێنشینی بەحرێن لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا جەختیان لە سەر چارەسەری دیپلۆماسیانەی قەیرانی یەمەن و هەروەها بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران کردەوە.
دوو لایەن هەڕەشەکانی ئێرانیان بۆ سەر ناوچەکە، بە مەترسی هەرە گەورە وەسف کردووە.
پەیوەندیەکانی دوو لایەن و چەند پرسێکی ناوچەیی، تەوەرەکانی دیکەی ئەم پەیوەندیە تەلەفۆنیە بووە.