داوای لابردنی باجی سەر کارتی پڕکردنەوەی مۆبایل دەکرێت

0

نوچەنێت-نەوزاد عەلی

پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، داوامکردووە باجی سەرکارتی مۆبایل لەسەر هاوڵاتیان لابدرێت یان بخرێتە سەر کۆمپانیاکان و خۆیان ئەو باجە بدەن.

بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان لە ساڵی ٢٠١٥، حكومه‌تی عیراقیش به‌ رێژه‌ی لە ٢٠% باجی خسته‌سه‌ر فرۆشتنی كارته‌كانی مۆبایل، بەڵام كۆمپانیاكانی مۆبایل ئاماده‌نه‌بوون ئەو باجه‌ بده‌ن. ئەمەش وایکرد هاوڵاتیان ناچار بکرێن بەدانی ئەو باجە، کارتێکی ٥٠٠٠ هەزار دیناری هەزار دینار زیاد کراوە لەسەر بەکارهێنەرانی مۆبایل. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. غالب محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە باجی سەر کارتی مۆبایل ڕایگەیاند “ماوه‌ی سێ ساڵ دەبێت‌ هاوڵاتیان پاره‌ی ئه‌و باجه‌ ده‌ده‌ن، كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقییه‌وه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر كۆمپانیاكانی مۆبایل، ئەسڵی بابەتەکەش ئەوەیە، دەبێت کۆمپانیاکان ئەو باجەبدەن نەک هاوڵاتیان، ناکرێت کارتێکی مۆبایل ٥٠٠٠ دیناری تێدایە بە ٦٠٠٠ دینار بدرێت بە هاوڵاتیان”.

غالب محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو باجانە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دانراوە و پەرلەمان ناتوانێت لایان ببات، بەڵام پەرلەمان دەتوانێت، کەمی بکاتەوە، بۆیە ئەگەر گۆڕانکاری لەو مادەیەدا نەکرێت بۆ ئەمساڵیش ئەو باجە لەسەر هاوڵاتیان دەمێنێتەوە. 

ناوبراو گوتیشی “من نوسراوێکم کردووە بۆ لیژنەی مالییە و دوامکردووە، لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان حكومەت و پەرلەماندا درووست بکرێت، کە ئەم باجە لابدرێت یان بخرێتە سەر کۆمپانیاکان و کۆمپانیاکان خۆیان ئەو باجە بدەن، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com