نوچەنێت–ئاژانسەکان
ئاڤیگدۆر لیبرمەن، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە ئاگربەستی غەززە دەستی لەکارکێشایەوە.
لیبرمەن، وێڕای راگەیاندنی دەست لەکارکێشانەوەی، رێککەوتنی ئیسرائیل لە گەڵ حەماس، کە بە نێوەندگیری میسر واژۆکراوە. راشیگەیاندووە، کە ئەم رێککەوتنە بە مانای خۆبەدەستەوەدانی ئیسرائیل بەرامبەر بە تیرۆرە.
لیبرمەن هاوکات خوازیاری ئەنجام دانی هەڵبژاردنە لە ئیسرائیلە و گوتیشی، هیوادارە رێکەوتی ئەم هەڵبژاردنە تا ١٨ی نۆڤەمبەر یەکلا بێتەوە.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل، جیاوازی بۆچوون و ناکۆکی لە گەڵ بنیامین نەتانیاهۆ هەبوو، هۆکاری ئەم ناکۆکیەش ئاگربەستی غەززە بووە.
سام ئەبوزەهری، یەکێک لە رێبەرانی حەماس، دەست لەکارکێشانەوەی لیبرمەنی بە شکستی ئیسرائیل وەسف کردووە.