تورکیا و سعودیە پەیوەندیەکانیان ئاسایی دەکەنەوە

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، وڵاتەکەی پەیوەندیەکانی لە گەڵ سعودیە پەرە پێدەدات و بۆ ئاسایی کردنەوەی ئەم پەیوەندییانە هەنگاو دەنێ.

مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە میانی گوتارێک لە پەرلەمانی وڵاتەکەی جەخت لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی ئەنقەرە و ریاز کردەوە.

ئەم لێدوانەی مەولود چاوش ئۆغڵو لە کاتێکدایە، کە بە هۆی دۆسیەی جەماڵ خاشقچی، پەیوەندییەکانی دوو لایەن گرژی تێکەوتووە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هەروەها هێرشی کردە سەر ئەڵمانیا و بەرلینی بەو ەتۆمەتبار کرد، لە پەیوەندی لە گەڵ دۆسیەی فەتحوڵڵا گولەن، بە گوێرەی پێویست هاوکاری ئەنقەرەی نەکردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com