نوچەنێت-رۆیتەرز
دوو بەرپرسی عێراقی دەڵێن، حکومەتی عێراق لە گەڵ تاران رێککەوتنێکیان واژۆ کردووە، کە بەو پێیە لە بری پارەی گاز، عێراق خۆراک دەداتە ئەم وڵاتە.
بە گوێرەی سەرچاوەکان، دەوڵەتی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە لە بەری پێدانی پارەی گازی هاوردەکراو لە ئێران، مەوادی خۆراکی بداتە ئەم وڵاتە.
عێراق ئەم دواییانە، لە بابەتی گەمارۆکانی سەر واشنتۆن، بەدەر نراوە و لە سەر هاوردەکردنی سووتەمەنی وزەخانەکانی خۆی لە ئێران بەردەوام دەبێت.
یەکێک لەو سەرچاوانە، کە دانی خۆراکی بە ئێران لە بری پارە هێناوەتە بەرباس، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی وزەی عێراقە.
سەرچاوەیەکی دیکە باس لەوە دەکات، کە مۆڵەتی ٤٥ رۆژەی ئەمریکا بە عێراق، بۆ راگرتنی هاوردەکردنی گازی ئێران، گونجاو نییە و بە گوێرەی لێدوانی سەرچاوەکە بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، عێراق پێویستی بە کاتە و ئەم بابەتەشیان لە گەل بەرپرسانی عێراق خستۆتە بەرباس.
ئەم بەرپرسە عێراقیە راشیگەیاندووە، کە تاران رەزامەندی لە سەر وەرگرتنی خۆراک و پێداویستی مرۆڤدۆستانە لە عێراق وەرگرتووە، بەم پێیە عێراق هیچ پارەیەک ناداتە ئێران.