نوچەنێت–رۆیتەرز
جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، راوەدوونان و کوشتاری موسوڵمانانی روهینگیا پاساو هەڵنەگرە.
مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، کە سەردانی سەنگاپوری کردووە، لە گەڵ ئانگ سو چی، رابەری نەتەوەیی میانمار کۆبووەوە.
پێنس لەم دیدارەدا، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە چارەنووس و کوشتاری کەمینەی موسوڵمانی میانمار خستەڕوو و هۆشداری داوەتە ئانگ سوچی.
سەنگاپور میوانداری کۆڕبەندی ئابوری سەرانی ئا سێ ئانە.
جێگری ترەمپ، لەم دیدارەدا جەختیشی لە سەر ئازادی رادەربڕین و دۆخی رۆژنامەنووسان کردۆتەوە.