نوچەنێت–روسیا الیوم
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە یاداشتێکدا دژایەتی خۆی لەبارەی پلانی پێکهێانی سوپای سەربەخۆ لە لایەن وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا خستەڕوو.
هیزەر نائۆرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە ئاماژەدان بە بیرۆکەی دامەزرانی سوپای ئەوروپی، گوتی: ناتۆ رێکخراێکی سەربازی جێگیرە، کە ئەمریکا و زۆریەک لە وڵاتانی جیهان پشتگیرییان کردووە و نامانهەوێ لاواز ببێت.
نائۆرت هەروەها دەڵێت، ئەگەر هەر یەک لە ئەندامانی ناتۆ دەوری کاراتر بگێڕن، بە دڵنیاییەوە ناتۆ لەوەی، کە ئێستا هەیە بەهێزتر دەبێت.
پێشنیاری پێکهێنانی سوپایەکەی سەربەخۆی ئەوروپی لە لایەن ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کراو. ماکرۆن جەختی لە سەر بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی چین، روسیا و ئەمریکا کردۆتەوە.